سوودێكی زۆر له بارانی ئه‌مساڵ وه‌رگیراوه
ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی ڕابردوو، زۆرترین ڕێژه‌ی ئاو له به‌نداو و كۆگاكان كۆكراوه‌ته‌وه
له‌پێناو زامنكردنی ئاسایشی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، سوودێكی زۆر له باران وه‌رگیراوه و تواندراوه ئه‌مساڵ ئاوێكی زۆر له كۆگاكانی ئاو كۆبكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ڕایگه‌یاند، بە پێی پلانی زانستی وەزارەتمان و لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو، بەشەونخوونی بەڕێوەبەری گشتی و بەرێوەبەر و کارمەندانمان لە سەر پڕۆژەکان توانرا لە سەرەتای وەرزی بارانەوە، سوود لە باران و داهاتی ئاوی ئەمساڵ وەربگیرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: تواندراوه سه‌لامه‌تی به‌نداوه‌كان له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه بێت و بپارێزرێت، جگه له‌وه‌ش ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵانی تر ڕێژه‌یه‌كی زۆر باشی ئاو كۆكراوه‌ته‌وه.
به گووته‌ی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، زیاتر له 20 به‌نداوی بچووك و مامناوه‌ند له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان پڕن و سه‌ر ڕێژ بوونه.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان 2.3 ملیار مه‌تر سێجا ئاو كۆكراوه‌ته‌وه. له به‌نداوی دوكان 3.7 ملیار م3 ئاو كۆكراوه‌ته‌وه، له به‌نداوی دهۆك 47 ملیۆن م3 ئاو كۆكراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له به‌نداوی گۆمه‌سپان 20 ملیۆن م3 ئاو كۆكراوه‌ته‌وه، كه له %60ی كۆی ئاوی كۆكراوه‌ی ئه‌مساڵ پێكده‌هێنێت.