بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی قوتابییان ده‌رچوو
ئه‌و قوتابییانه‌ی له ئێران ده‌خوێنن، جارێ هه‌ر له هه‌رێمی كوردستان ده‌مێننه‌وه
له‌پێناو ئه‌و قوتابییه كوردانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌خوێنن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیارێكی گرنگی ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڵاویكرده‌وه، بەهۆى بەردەوامی بارودۆخی شەڕ و ناسەقامگیری ناوچەکەو لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو قوتابی و خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، بە بڕیارى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بریاردرا به درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لە (2026/3/28) تاکو (2026/4/15).
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، لە دوای ئەم بەروارە، وەزارەت جارێکى تر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و بڕیار و ڕێنمایی گونجاو دەردەکات. هه‌روه‌ها ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت و دواتر کێشەى یەکسانکردنى بڕوانامەیان نابێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا - ئیسرائیل و ئێران، ته‌واوی قوتابییانی هه‌رێمی كوردستان له كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌ڕانه‌وه كوردستان و وه‌زاره‌تی خوێدنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستانیش پشتیوان و پاڵپشتیان بوو.