پایتەخت

ئەوانەی بوتڵێك غازیان وەرگرتووە ناتوانن بوتڵی دووەم وەربگرن

ئەوانەی بوتڵێك غازیان وەرگرتووە ناتوانن بوتڵی دووەم وەربگرن
کورتە

لە پێناو دابەشکردنی غاز بە شێوەیەکی دادپەروەری هیچ هاووڵاتییەک ناتوانێت بوتڵی دووەمی غاز وەربگرێت

لە پێناو دابەشکردنی غاز بە شێوەیەکی دادپەروەری و یەکسان هیچ هاووڵاتییەکی شاری هەولێر ناتوانێت بوتڵی دووەمی غاز وەربگرێت.

 

بەپێی راگەیەندراوی بەرێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ئەوانەی بوتڵێک غازیان بە کارتی ئەلیکترۆنی وەرگرتووە، ناتوانن بوتڵی دووەم وەربگرنەوە، تا هەموو هاووڵاتییان بوتڵێک وەرنەگرن.

 

سالار محەممەد، بەرپرسی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە پێناو یەکسانی لە نێوان هاووڵاتییان دا بڕیارەکە دراوە، تاوەکو ئێستا %40ـی ماڵانی بوتڵی یەکەمی غازیان وەرگرتووە و %60ـی ماوە.

 

سالار محەممەد ئاماژەی بەوە دا، خەڵکی زۆر داوای وەرگرتنی بوتڵی دووەمی غاز دەکەن بەڵام پێویستە هەموو هاووڵاتییەک بوتڵێک وەربگرێت دواتر دەست بە دابەشکردنی بوتڵی دووەمیش بگرێت.

 

ڕۆژانە شاری هەولێر و دەوروبەری پێویستی بە 29 هەزار بوتڵی غاز کە دەکاتە 16 تانکەری پێویستە، لە ئێستادا چوار تانکەری غاز دێتە شاری هەولێر.

 

دوای هەڵگیرساندنی شەڕی ئەمریکا و ئیسڕائیل دژ بە ئێران قەیرانی غاز و گرانبوونی سەری هەڵداوە، ئەمەش بەهۆی وەستانی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بووە بەڵام چەند ڕۆژێکە بەشێوەی پچڕ پچڕ غاز ڕەوانەی بریکارەکان دەکرێت.

28 ئازار 2026 19:46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026