گەنجێک زیاتر لە دەفتەرێک دۆلار و ئایفۆن 17 بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە
گەنجێکی دەربەندیخان بڕی 12300 دۆلاری ئەمریکی و ئایفۆن 17ـی بۆ خاوەنەکەی گەڕاندەوە
گەنجێکی دەربەندیخان بڕی 12300 دۆلاری ئەمریکی و ئایفۆن 17ـی بۆ خاوەنەکەی گەڕاندەوە، کە خاوەنەکەی بەهەڵە پارە و موبایلەکەی خستبوویە نێو ئۆتۆمبێلێکی دیکە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، هاووڵاتییەکی تەمەن 60 ساڵ بەمەبەستی گەشتکردن سەردانی بەنداوی دەربەندیخانی کردبوو، بەهەڵە بڕی 12300 دۆلاری ئەمریکی و بڕێک پارەی عێراقی و مۆبایلێکی جۆری ئایفۆن 17ـی بەهەڵە خستبووە ناو ئۆتۆمبێلێکی ترەوە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە دا، دواتر بەرەبایەنی ئەمڕۆ گەنجێکی بەناوی 'کاوان شێخ حەکیم' تەمەن 20 ساڵان کە پارەکەی بینیوە لە چەکمەجەی ئۆتۆمبێلەکەیدا، پارە و مۆبایلەکەی ڕادەستی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخانی کردەوە.
پۆلیسی سلێمانی جەختی لەوە کردەوە، پاشان لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخانەوە پارەو موبایلەکە ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.