پایتەخت

مۆلیدەکان قەرزی هاووڵاتییان نادەنەوە

مۆلیدەکان قەرزی هاووڵاتییان نادەنەوە
کورتە

خاوەنی مۆلیدەکان قەرزی هاووڵاتییان نادانەوە؟

دوای باشبوونەوەی دۆخی کارەبای نیشتیمانی، خاوەنی مۆلیدەکان قەرزی هاووڵاتییان نادانەوە بەڵکو هەر کاتێک کارەبا بچرا مۆلێدەکان بۆ ماڵان پێ دەکرێت.

 

کەمێک لەمەوبەر خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەنجوومەن بەهەماهەنگی لەگەل پارێزگاری هەولێر دەستیان کرد بەدانانی خشتەیەک بۆ کارکردنی مۆلیدەکانی سنووری ناوشارو قەزا و ناحیەکانی پارێزگای هەولێر.

 

خۆران خۆرانی ئاماژەی بەوە کرد، وەرگرتنی برێکی پارەی پێشوەختە لەهاووڵاتییان بۆ پێدانی کارەبا دوایی چاک بونەوەی کارەبایی نیشتمانی  خاوەن مۆلیدەکان قەرزداری هاووڵاتییان بونەتەوە.

 

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر دووپاتی کردەوە، خاوەن مۆلیدەکان هاوکاریی وەزارەتی کارەبا و هاووڵاتییانی بوونەوە لەهەر کاتێکش  کارەبای نیشتمانی بپچرێت ئەوان ئامادەین ئەو قەرزە بدنەوە بە کارکردنی مۆلیدەکانیان.

26 ئازار 2026 23:40
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026