تره‌مپ: ده‌زانین سه‌ركرده‌كانی ئێران له‌كوێن
دۆناڵد تره‌مپ بۆچوونی له‌سه‌ر گه‌رووی هورمز گۆڕاوه و په‌یامیشی بۆ سه‌ركرده‌كانی ئێران هه‌یه
له هه‌فته‌ی چواره‌می جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا – ئیسرائیل و ئێران، تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌و سه‌ركردانه‌ی ئێران ده‌كاتة كه ئێستا له ژیاندا ماون.
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئاگاداری شوێنپێی ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی ئێستای ئێرانین، به وردی چاودێرییان ده‌كه‌ین و ده‌زانین له‌كوێن.
به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی ڕۆیته‌رز، دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری داوه تا 10 ڕۆژی دیكه هێرش نه‌كاته سه‌ر گه‌رووی هورمز بۆ كردنه‌وه‌ی و گووتویه‌تی ئه‌مریكا هیچ پێویستییه‌كی به گه‌رووی هورمز نییه.
هه‌روه‌ها ڕۆیته‌رز ئاشكراشی كردووه، تره‌مپ بڕیاری ئه‌وه‌ششی داوه جارێ بوه‌ستێت له هێرشكردنه سه‌ر وێستگه‌كانی كاره‌بای ئێران و ئه‌م بڕیاره‌شی داخستووه.