سوودانی په‌یامێكی تووند ئاڕاسته‌ی ئه‌مریكا ده‌كات
عێراق سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌مریكا تۆمار ده‌كات و په‌یامێكی تووندیشی ئاڕاسته ده‌كات
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، په‌یامێكی تووند و هه‌ڕه‌شه ئامێز ئاڕاسته‌ی ئه‌مریكا ده‌كات، له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌مڕۆ كردیه سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی.
ئه‌مڕۆ سەباح ئەلنوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڵاویكرده‌وه، هێرشكردنه سه‌ر کلینیکی سەربازی حەبانییه له پارێزگاری ئه‌نبار، تاوانێكی گه‌وره‌یه و پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: مافی خۆمانه وه‌ڵامی هێرشه‌كه بده‌ینه‌وه و هه‌ر ئه‌مڕۆ سوودانی بانگهێشتی بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ده‌كات. له‌سه‌ر ئه‌م كاره قێزه‌ونه یاداشتێكی تووندی ئاڕاسته ده‌كات.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، عێراق له ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه تۆمار ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڵگه‌نامه‌ی ورد پێشكه‌ش ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كاتژمێر 9:00ی ئه‌م به‌یانییه ئه‌مریكا هێرشێكی مووشه‌كی كرده سه‌ر کلینیکی سەربازی حەبانییه له پارێزگاری ئه‌نبار و له ئه‌نجامدا 7 چه‌كدار كوژراون و 13ی دیكه‌ش برینداربوون.