ئه‌مریكا به‌چڕی بۆردوومانی حه‌شدی شه‌عبی كرد
عێراق نیگه‌رانه له به ئامانج گرتنی حه‌شدی شه‌عبی
له هه‌فته‌ی چواره‌می جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا - ئیسرائیل و ئێران، هێرشێكی چڕ و فراوان كرایه سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له خاكی عێراق و ژماره‌یه‌ك كوژراو و قوربانی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی گه‌وره و فراوانی كرده سه‌ر ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای ئه‌نبار. به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، 7 چه‌كدار كوژراون و 9ی تریش به سه‌ختی بریندارن.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ڕایگه‌یاندووه، نیگه‌رانین له هێرشكردنه سه‌ر پارێزگاری ئه‌نبار و به مافی خۆمانی ده‌زانین ڕێككاری پێویست بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژییانه بگرینه‌به‌ر.
به‌رگری عێراق پشتڕاستی ده‌كاته‌وه، 7 چه‌كدار كوژراون و 9ی تریش بریندارن و ئاشكراشی ده‌كات، دوو ناوه‌ندی پزیشكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كراونه‌ته ئامانج.