تره‌مپ فێڵ له ئێران ده‌كات
جوڵه دیپلۆماسی و سه‌ربازییه‌كانی تره‌مپ گومانی لای ئێرانییه‌كان دروستكردووه
به‌رپرسانی ئێران پێیانوایه، تره‌مپ نیازی ڕێككه‌وتنی نییه و ئه‌وه‌ی كه بانگه‌شه‌شی بۆ ده‌كات جگه له فێڵێكی گه‌وره هیچی تر نییه.
ئه‌مڕۆ پێگه‌ی هه‌واڵی ئه‌كسیۆس له‌سه‌ر زاری لایه‌نی دانوستانكاری ئێران بڵاویكرده‌وه، پێشنیازی ئه‌مریكا بۆ دانوستان و ڕێككه‌وتنی ئاشتییانه، له فێڵێكی گه‌وره ده‌چێت. هۆكاری ئه‌م بۆچوونه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی تره‌مپ له یه‌ك كاتدا جوڵه‌ی سه‌ربازی گه‌وره له ناوچه‌كه ده‌كات و جوڵه‌ی دیپلۆماسیش بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان ده‌كات.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ ئه‌كسیۆس قسه‌یان كردووه و ده‌ڵێن: تره‌مپ خۆی بۆ هه‌موو پێشهاته‌كان ئاماده ده‌كات، بۆیه له یه‌ك كاتكا جوڵه‌ی سه‌ربازی و دیپلۆماسی ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كۆشكی سپی داوای له ئێران كردووه، بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ، به‌ڵام ئێران ڕه‌تیده‌كاته‌وه و نایه‌وێت هیچ ڕێككه‌وتنێك واژۆ بكات.