په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بۆ ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە گه‌یشت
سه‌رۆك بارزانی داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه ده‌كات، بۆ ئه‌و زوڵمه‌ی له دژی خه‌ڵكی كوردستان و دانیشتووانی هه‌ڵه‌بجه كرا
به‌بۆنه‌ی 38ـەمین ساڵیادی کیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی گرنگی له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی 38ـەمین ساڵیادی جینۆسایدكردنی شاری هەڵەبجە ڕایگه‌یاند، تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە زوڵمێکی زۆر گەورە بوو لە دژی خەڵکی کوردستان، لە هیچ شوێنێکی جیهان نەبووە دەوڵەتێک هاووڵاتیانی خۆی بە چەکی کیمیایی جینۆساید بکات، بەڵام لەناو عێراقدا ئەو تاوانە گەورەیە لەدژی گەلی کوردستان ئەنجام دراوە.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات، سەرباری ئەو تاوانە دڕندانەیە هێشتا لە عێراقدا کەسانی شۆڤێنی هەن دژی مافەکانی گەلی کوردستانن.
سه‌رۆك بارزانی داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و شه‌هیدان ده‌كات، ده‌ڵێت: تاوانی هەڵەبجە و سەرجەم تاوانەکانی ڕابردوو بەرپرسیارێتیەکی مێژوویی و یاسایی سەرشانی عێراقە و دەبێت قەرەبووی گەلی کوردستان بکاته‌وه.