مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه داوایه‌كی خێرا له حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كات
په‌یامی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ یادی 38 ساڵه‌ی كیمیابارانكردن و كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه گه‌یشت
38 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكرن و جینۆسایدكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه تێده‌په‌ڕێت و له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی گرنگی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، لە 38مین ساڵڤەگەڕی کیمیاباران و کۆمەڵکوژی شاری هەڵەبجەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدە بێتاوانەکانی ئەم کارەساتە گەورەیە دەکەینەوە، کە بەرانبەر خەڵکی کوردستان ئەنجام درا و ئامانجیان قڕکردن و جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان بوو.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: کیمیابارانی هەڵەبجە هەمیشە زامێکی قووڵە لە مێژووی ئێمەدا و هێمایەکی دیار و ڕوونی ئەو ستەمکاریی و زۆرداریەیە کە دژی خەڵکی کوردستان ئەنجام درا. نابێت ئەم تاوانە هۆڤانەیە، هەرگیز لە یاد و یادەوەریی خەڵکی کوردستان و مرۆڤایەتیدا بچێتەوە و پێویستە خەڵکی کوردستان، لە یادی نەچێت کە ئەم دەسکەوتانەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان بەدەستهاتوون، بەرهەمی خوێنی شەهیدە سەربەزەکانی کوردستانن و دەبێت بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری‌یان لێ بکەین.
مه‌سرور بارزانی داوا ده‌كات، حكومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی ته‌واوی قوربانیان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی كاره‌ساته‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه بكاته‌وه و نووسیویه‌تی، لەم یادە خەمگینەدا، جارێکی دیکەش بە بیر حکومەتی فیدراڵ دەهێنینەوە کە پێویستە لە ئاست بەرپرسیاریەتی یاسایی و دەستووریی خۆیدا بێت و بە شێوەیەکی شایستە، بنەماڵە و کەسوکاری سەربڵندی شەهیدانی هەڵەبجە و ئەنفالکراوان و سەرجەم قوربانیانی ديكەی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق قەرەبوو بکاتەوە.
له كۆتایی په‌یامه‌كه هاتووه، "سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان".