رەوەند هاودیانی: مەترسی دروست بوونی لافاو هەیە
گوتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران هۆشدرای بە شۆفێران و هاووڵاتییان دەدات
بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لە ئیدارەی سۆران مەترسی دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەک هەیە، گوتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران هۆشدرای بە شۆفێران و هاووڵاتییان دەدات.
کەمێک لەمەوبەر رەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ ئاستەنگی هاتووچۆ لە ڕێگەی گەلی عەلی بەگ بە ئاڕاستەی قەزای خەلیفان بۆ ناوەندی قەزای سۆران دروست بووە، چەندین تاشە بەرد ئاستی ئاو بەسەر ئەو پردەی وێنەی شەهید عادلی لێیە کەوتووە و شەپۆلی زۆری هەیە.
رەوەند هاودیانی ئاماژەی بەوە دا، ئاوی لای مەلەکانی سنوورەکە مەترسی دروست بوونی لافاو هەیە، لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی لە سەرجەم ئەو شوێنانەن.
گوتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران داوا لە شۆفێران و هاووڵاتییان دەکات، بەهیچ شێوەیەک ئەم ڕێگایانە بەکار نەهێنن و خۆیان بپارێزن بۆ ئەوەی گیانیان پارێزراو بێت.