خامنه‌یی دوودڵ بوو له سپاردنی دەسەڵات بە موجتەبای كوری
ڕاپۆرتێكی هه‌واڵگری ئه‌مریكا ده‌ست کەناڵی سی بی ئێس نیوز كه‌وتووه و بزانه چۆن باسی موجته‌با خامنه‌یی له دیدی عه‌لی خامنه‌یی باوكی كراوه؟
له ڕاپۆرتێكی سی بی ئێس نیوز ده‌رده‌كه‌وێت، عه‌لی خامنه‌یی نیگه‌ران و دوودڵ بووه له موجته‌بای كوری، پێیوابووه ناتوانێت سه‌ركردایه‌تی ئێران بكات.
ئه‌مڕۆ كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوز بڵاویكرده‌وه، هەواڵگری ئەمریکا هەڵسەنگاندنێکی نهێنی پێشکەش بە دۆناڵد تره‌مپ و یاریده‌ده‌ره‌كانی له‌باره‌ی دوودڵی عه‌لی خامنه‌یی له پێدانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركردایه‌تی ئێران به موجته‌با خامنه‌یی كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، خامنەیی لە هاتنی موجتەبا بۆ سەر دەسەڵات نیگەران بووە، چونکە لای به‌شێك له خه‌ڵكی سیاسی و ئایینی ئێران وه‌ك 'کەسێکی سەیر' بیندراوه، شیكاری ئه‌وه‌ی بۆ كراوه ناتوانێت سەرکردایەتی وڵاتێکی وەک ئێران بە شێوەیەکی تەواو بكات.
هەروەها، بەپێی هەمان سەرچاوە، عه‌لی خامنه‌یی ئاگاداری هەندێک کێشەی په‌یوه‌ست به ژیانی تایبەتی کوڕەکەی بووە، ئەوەش وایكردووه دوودڵ بێت له پێدانی پۆستی ڕێبه‌ری به موجته‌بای كوڕی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می جه‌نگ ئیسرائیل به هێرشێكی مووشه‌كی كۆتایی به ژیانی عه‌لی خامنه‌یی، ڕابه‌ری باڵای ئێران هێنا. دوای ئه‌م ڕووداوه، ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایان بریاریاندا موجته‌با خامنه‌یی ته‌مه‌ن 56 ساڵ وه‌ك ڕابه‌ری باڵای ئێران دیاریبكه‌ن.