ئێران: پێشوازی له هه‌ر جۆره ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ناوچه‌یی بۆ وه‌ستانی جه‌نگ ده‌كه‌ین
ئێران ئاماده‌یه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی ده‌ستپێشخه‌ری وه‌ستانی ته‌واوه‌تی جه‌نگ هه‌بێت، تاوتوێی بكات و قبووڵی بكات
ئاڵۆزییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن و ئه‌لئه‌بیب به‌ره‌و فراوانی ده‌چێت، بۆیه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی كار بۆ ڕێككه‌وتنی وه‌ستانی جه‌نگ له‌نێوان تاران و واشنتن ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ڕۆژنامه‌ی 'العربي الجدید'ی راگه‌یاند، تا ئێستا هیچ دەستپێشخەرییەکی دیاریکراو بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ پێشنیار نەکراوە، بەڵام تاران پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەکی ناوچەیی دەکات کە ببێتە هۆی کۆتایی هاتنی دادپەروەرانەی شەڕ.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه باڵایه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئەمریکا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نوێی دروستکردووە کە هاوشێوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی 'شه‌هید'ی ئێرانە و ناوی «لوکاس»ی لێنراوە. بە گوتەی ئەو، ئەم جۆرە فڕۆکانە لە هێرشکردنە سەر ئامانجەکان لە وڵاتانی عه‌ره‌بی دا له ناوچه‌كه بەکارده‌هێندرێن.
عێراقچی ده‌ڵێت: ئیسرائیل هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه مه‌ده‌نییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، تا بتوانێت كێشه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی دروست بكات.