عێراقچی له‌سه‌ر ته‌ندروستی موجته‌با خامنه‌یی به تووندی هاته ده‌نگ
عێراقچی زانیاری نوێ له‌سه‌ر موجته‌با خامنه‌یی و دۆخی ئه‌منی ئێران ئاشكرا ده‌كات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی كوشتنی ڕابه‌ری باڵای ئێران به‌تووندی هاته ده‌نگ و هه‌وره‌ها ژماره‌یه‌ك بابه‌تی گرنگی په‌یوه‌ست بە دۆخی سیاسی ناوچەکە باسكرد.
ئه‌مڕۆ عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ڕۆژنامه‌ی 'العربي الجدید'ی راگه‌یاند، موجته‌با خامنه‌یی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران لە تەندروستییەکی باشدایە و بە تەواوی چاودێری و ئیدارەی دۆخی وڵات دەکات.
هه‌وره‌ها عێراقچی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دۆخی ناوخۆی ئێران سەقامگیرە و هیچ جۆرە درزێک لە حکومەت یان دامەزراوە سەربازییەکاندا نییە. پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی تارانیش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، وەک سعودییه، قه‌ته‌ر و عوممان به‌رده‌وامه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دۆناڵد تره‌مپ هه‌واڵی برینداربوون و خراپی ته‌ندروستی موجته‌با خامنه‌یی ڕاگه‌یاندبوو، دواتریش گوتبووی به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌مریكاوه كۆتایی به ژیانی هاتووه.