پاسداران خۆی بێ به‌ری ده‌كات له هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر سعودییه
سعودییه پێیوایه، ئێران بۆردوومانی كردووه، كه‌چی پاسداران ده‌ڵێت: ئێمه نین و بڕۆن به‌دواداچوون بكه‌ن
دوێنێ شه‌و به درۆن و مووشه‌ك هێرشكراوه‌ته سه‌ر سعودییه و وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ش ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات، به‌ڵام پاسداران سعودییه تووشی قه‌له‌قی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سوپای پاسداران بڵاویكرده‌وه، ئه‌و هێرشه درۆنی و مووشه‌كییه‌ی دوێنێ شه‌و كراوه‌ته سه‌ر سعودییه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نییه و به‌رپرسیاره‌تی بۆردوومانه‌كه هه‌ڵناگرین.
پاسداران داوا له سعودییه ده‌كات، به‌دواداچوونی خێرا بكه‌ن و به‌دوای سه‌رچاوه‌ی هێرشه درۆنی و مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووه‌وه بچن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تی به‌رگری سعودییه ڕایگه‌یاندبوو، دوێنێ شه‌و و به‌دیاریكراوی نزیك كاته‌كانی به‌ره‌به‌یان ئێران به 10 درۆن و 6 مووشه‌كی بالیستی هێرشی كرده سه‌ر ریاز و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سعودییه.