زێلێنسکی ڕووسیا به هاوكاری ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات
ئوکڕاینا مه‌رجی بۆ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست هه‌یه
له درێژه‌ی كاردانه‌وه و لێككه‌وته‌كانی جه‌نگی ئه‌مریكا – ئیسرائیل و ئێران، سەرۆکی ئوکڕاینا په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی هاوتا ڕووسییه‌كه‌ی بۆ هاوكاری ئێران ده‌كات.
ئه‌مڕۆ ڤۆلودیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئوکڕاینا به سی ئێن ئێنی ڕاگه‌یاند، ڕووسیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی 'شەهید' بۆ ئێران دابین دەکات، تا لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل به‌كاری بهێنێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، %100 دڵنیایه له‌وه‌ی ئێران به فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەهیدی ڕووسی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه.
زێلێنسکی باس له‌وه ده‌كات، وڵاته‌كه‌ی پاره و ته‌كنه‌لۆجیای له به‌رامبه‌ر یارمەتیدانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ده‌وێت، بۆیه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران ببێته‌وه.