تره‌مپ: تاران ده‌یه‌وێت ڕێكبكه‌وێت
پرسی ڕێككه‌وتنی نێوان تاران و واشنتن بۆ كۆتاییهێنانی جه‌نگ گه‌رمتر ده‌بێت
له درێژه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و فراوانبوونی جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌مریكا و ئێران بیر له دانوستان و ڕێككه‌وتن ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به كه‌ناڵی ئێن بی سی نیوزی ڕاگه‌یاند، ئه‌مریكا له‌م قۆناغه‌دا ئاماده نییه له‌گه‌ڵ ئێران بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ ڕێكبكه‌وێت، سەرەڕای ئەوەی تاران ئامادەیە بۆ ئەو کارە.
هه‌روه‌ها تره‌مپ پێیوایه، ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئێستا هه‌ن، 'باش نیین' بۆیه ده‌یه‌وێت جارێ هیچ دانوستان و لێكتێگه‌یشتنێكی له‌گه‌ڵ تاران نه‌بێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت ئێران به‌ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری 'ئه‌تۆم' بێت. ئه‌وه تاكه مه‌رجی به‌هێز و سه‌ره‌كی واشنتنه بۆ دانوستان و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وان پابه‌ندی ئه‌و مه‌رجه بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ بن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: تاران پێشوازی له بوونی هه‌ر جۆره ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ناوچه‌یی ده‌كات، كه ببیێته هۆكاری وه‌ستانی جه‌نگ به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه.