20 سیخوڕی ئیسرائیل له ئێران ده‌ستگیركران
هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی سیخوره‌كانی ئیسرائیل له ئێران ده‌ستیپێكرد
له هه‌فته‌ی سێیه‌می ململانێ و ئاڵۆزییه‌كانی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، ئاژانسێكی هه‌واڵی له تارانه‌وه ده‌ستگیركردنی 20 سیخوڕ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم بڵاویكرده‌وه، له باکووری ڕۆژئاوای ئێران، 20 کەس بە تۆمەتی هاوکاری ئیسرائیل ده‌ستگیركراون. ئه‌و كه‌سانه هاوشێوه‌ی سیخوڕ كارییان كردووه، ڕاسته‌وخۆ زانیاری‌یان له‌سه‌ر شوێنی سەروەت و سامانی سەربازی و ئەمنی ئێران بۆ ئیسرائیل ناردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئیسرائیل به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی گوتبوو، سوپای ئیسرائیل خاڵه ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌ڕێگه‌ی 'ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی زانیاری به ئیسرائیل ده‌ده‌ن' به چڕی به ئامانج گرتووه.