دۆناڵد تڕەمپ یەکەم داواکاری ئاگربەستی لەگەڵ ئێران ڕەتکردەوە
سەرۆکی ئەمریکا چارەنووسی جەنگ بە کوێ دەگەیەنێت؟
هۆکاری ڕەتکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران ئاشکرا کرا
دوای 15 ڕۆژ لە بەردەوامی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسڕائیل، دۆناڵد ترەمپ یەکەم داواکاری ئاگربەست ڕەدەکاتەوە.
ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، ترەمپ هەوڵەکانی هاوپەیمانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکانی ئاگربەستی ئێران ڕەتکردەوە.
ئەو بەرپرسەی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە داوە: "ئەو لە ئێستادا حەزی لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست نییە، ئێمە بەبێ وەستان بەردەوام دەبین لە ئەرکەکە".
بەرپرسەکەی کۆشکی سپی دووپاتی کردەوە، ئێران دانوستانەکان ڕەتدەکاتەوە تا هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەوەستێت، هەوڵەکانی نێوەندگیری لەلایەن عومان و میسرەوە وەستان.