پایتەخت

ئەمریکا: ئەم هێرشانە قبووڵکراو نین و بە تووندی سەرکۆنەی دەکەین

ئەمریکا: ئەم هێرشانە قبووڵکراو نین و بە تووندی سەرکۆنەی دەکەین
کورتە

ئەمریکا بە تووندی لە دژی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان هاتە دەنگ

ئەمریکا: ئەم هێرشانە قبووڵکراو نین و بە تووندی سەرکۆنەی دەکەین

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر هێرشە درۆنییەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هاتە دەنگ و بە تووندی سەرۆکۆنەی کردن.

ئەمڕۆ سێ شەممە، کۆنسۆڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆیان لە فەیسبووک ڕایانگرەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا سەرکۆنەی ئەو ھێرشە درۆنیانەی ئەم دواییە دەکات لە سەرانسەری عێراقدا، بە ھەردوو ھێرشی درۆنی 14 و 15 مانگی تەمووزیشەوە بۆ سەر ژێرخانی گرنگی کێڵگە نەوتییەکانی خۆرمۆڵە و سەرسەنگ لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوکەدا هاتووە، پێویستە حکومەتی عێراق پیادەی دەسەڵاتی خۆی بکات بۆ ڕێگریکردن لە میلیشیا و گروپە چەکدارەکانی تر بۆ ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە بۆ سەر ئەو شوێنانە لە ناو خۆی وڵاتدا، بەو شوێنانەشەوە کە کۆمپانیا عێراقی و نێودەوڵەتیەکان وەبەرھێنانیان لە داھاتوی عێراقدا کردووە.

جەخت لەوەش کراوەتەوە، ئەو ھێرشانە قبووڵکراو نین و ھەڕەشەن بۆ سەر سەروەری عێراق و تەگەرە دەخەنە بەردەم ھەوڵەکانی عێراق بۆ سەرنج ڕاکێشانی وەبەرھێنانی دەرەکی، وە ھانی حکومەتی عێراق دەدەن لێکۆڵینەوە بکات تا بزانێت کێ لە پەنای ھێرشەکانەوەیە و ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتیان بکاتەوە.

15 تەمموز 2025 13:05 15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025