سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی کوەیت: هاوئاهەنگی دوولایەنە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە پێویستە
مەسرور بارزانی و شێخ ئەحمەد عەبدوڵلا ئەلسەباح بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بە تەلەفۆن قسەیان کرد
مەسرور بارزانی و شێخ ئەحمەد عەبدوڵلا ئەلسەباح بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە جەختیان لە هێوکردنەوەی دۆخەکە کردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی دەوڵەتی کوەیت، شێخ ئەحمەد عەبدوڵلا ئەلسەباح پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، لە پەوەندییەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی گشتیی ناوچەکە و بە تایبەت دەوڵەتی کوەیت و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکان کردەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوە کرد، هەردوولا نیگەرانی قووڵی خۆیان لە پەرەسەندنی هێرش و شەڕ و گرژییەکان دەربڕی، جەختیان لە پێویستی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.