نێچیرڤان بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: گرتنەبەری ڕێگەچارەی سیاسی پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی ململانێکان
نێچيرڤان بارزانى وڕەجەب تەیب ئەردۆغان دۆخى ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا تاوتوێی دۆخی هەستیاری ناوچەکە و گرتنەبەری ڕێگەچارەی سیاسییان کرد.
ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێگەیشت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییەکەدا بە وردی تیشکيان خسته سەر دۆخى ناوچەکە و ئەو ئاڵنگارییە مەترسیدارانەی له ئهنجامى شهڕدا هاتوونهته ئاراوه، هاوڕا بوون کە پەرەسەندنی گرژییەکان هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە لهسهر ئێستا و داهاتووى سەقامگیری دروست دهكات.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، هەردوولا جەختیان لە پێویستیی گرتنەبەری ڕێگەچارەی سیاسی کردەوە، بۆ ڕێگری لە تەشەنەکردنی ململانێکان و پاراستنی گەلان لە ماڵوێرانییەکانی شەڕ.
ئەردۆغان سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی دیار و ئەرێنییان لە هاوکاری و پشتیوانیکردنی ئاشتی لە تورکیا.
هاوکات، نێچیرڤان بارزانی ڕوونیکردەوە، هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە کار بۆ ئارامی له ناوچهكهدا دەکات و پشتگیری لە هەموو هەنگاوێکی ئاشتیخوازانە و دیالۆگ دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.