فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه: ئه‌وانه‌ی له ئیمارات گیرییان خواردووه ده‌یانگه‌ڕێنینه‌وه كوردستان
هاووڵاتییانی كورد له ئیمارات ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رقاڵی گه‌رانه‌وه‌ی هاووڵاتییانی كورده له ئیمارات، ئه‌وانه‌ی كه به‌ر له جه‌نگ سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردبوو و دواتر نه‌یاتوانتوانیوه بگه‌رێنه‌وه و گیربوونه.
ئه‌مڕۆ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، دوای هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هێنانەوەی ئەو هاونیشتیمانیانەی کە گیریان خواردووە، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی فیدڕال بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیانەی بەهۆی ئەو هەلومەرجەی ئێستا لە ئیماڕات گیریان خواردووە.
له بڵاوكراوه‌كه نووسراوه، بە سوپاسەوە شانشینی عەرەبی سعودییە سنوورەکانی بەڕووی ئەو کەسانەدا کردەوە کە دەیانەوێت لە ڕێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە بگەڕێنەوە، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە ڤیزای پێشوەختە هەبێت.
دەتوانن ڕاستەوخۆ لە ئیمارات بێنە سعودییەو لە خالی سنوری (البطحاء) ڤیزا وەردەگرن و دواتر دێنەوە عەرعەر و لەوێشەوە عیراق و هەرێمی کوردستان.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، ئەو هاووڵاتیانەی لە ئیماڕاتن و ئارەزووی گەڕانەوەیان هەیە دەتوانن سوود لەم دەرفەت و ڕێکارە وەربگرن بۆ گەڕانەوەیان بە سەلامەتی.