وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا: هێرش ناکەینە سەر وڵاتانی ئازەربایجان، تورکیا، عومان و پاکستان
گوتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا: "ڕێز لە سەروەری وڵاتانی دراوسێ دەگرین و تا ئێستا هێرشمان نەکردووەتە سەریان
ژمارەیەک وڵات تاوەکو ئێستا لەلایەن ئێرانەوە نەکراونەتە ئامانج و تەنانەت دڵنیایی دەداتە ئەو وڵاتانە کە هێرشیان ناکاتە سەر.
ئەمڕۆ شەممە گوتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا لە نوێترین پەیامیدا ڕایگەیاند: "ڕێز لە سەروەری وڵاتانی دراوسێ (ئازەربایجان، تورکیا، عومان و پاکستان) دەگرین و تا ئێستا هێرشمان نەکردووەتە سەریان، ناشیکەین، تا ئەوكاتەی ئاسمانیان یان دامەزراوەكانیان پێشکەش بە ئەمریکا و ئیسڕائیل نەکەن".
گوتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ئاماژەی بەوە کرد: "هەر بنکەو دامەزراوەیەک کە بۆ دەستدرێژیکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت، چ ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، بە زەمینی و دەریایی و ئاسمانی بە توندی لێی دەدەین و لەناوی دەبەین بۆ ئەوەی ببێت بە پەند".
لە درێژەی قسەکانیدا گوتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا بە گەرمی پێشوازی لە نەوتهەڵگرەکانی ئەمریکا دەکەن بۆ پەڕینەوە لە گەرووی هورمز و دەڵێت: "چاوەڕێتان دەكەین".