ترەمپ: ئەمڕۆ بە چڕی لە ئێران دەدرێت تاوەکو بە تەواوی تێکدەشکێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری وەستاندنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی بە "شکستهێنان" ناوبرد، دەڵێت: ئەمە یەکجارە ئێران ملکەچی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت.
ئەمڕۆ شەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری فەرمی خۆی لە پۆلاتفۆڕمی تروست سۆشیاڵ ئێرانی بە شکستخواردووی ڕؤژهەكڵاتی ناوڕاست وەسف کرد و هەڕەشەی هەر ئەمڕۆ هەڕەشە ڕووخانی یەکجاری ڕژێمی ئیسلامی ئێران دەکات.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ترەمپ:
"ئێران، کە لە ئێستادا زۆر خراپ پێی دەکەوێت، داوای لێبووردنی لە وڵاتانی دراوسێی کردووە و ملکەچییان بووە، چیتر هێرشیان ناکاتە سەر.
ئەم بەڵێنەی ئێران تەنیا بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دراوە. ئەوان (ئێران) دەیانویست دەست بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرن و بەڕێوەی ببەن. لە هەزاران ساڵدا ئەمە یەکەمجارە ئێران لە بەرامبەر وڵاتەکانی دەوورووبەری شکستبهێنێت.
وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێن: 'سوپاس سەرۆک ترەمپ' منیش دەڵێم: 'شایەنی نییە'، ئێران چیدیکە شەڕانگێزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە. ئەوان لەجیاتی شەڕانگێز، ئێستا شکستخواردووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، وە هەرواش دەمێننەوە بۆ چەندین دەیەیی داهاتوو، ئەگەر بێت و خۆیان بەدەستەوە نەدەن، یان، بە ئەگەری زۆرەوە دەرووخێن.
ئێران ئەمڕۆ گورزێکی زۆر تووندی پێ دەکەوێت. بەهۆی ڕەفتارە خراپەکانی ئێرانەوە، ئەو ناوچانە و ئەو کۆمەڵە خەڵکانەی کە تا ئەم ساتەوەختە وەک ئامانج هەژمار نەکرابوون، ئێستا بە جدی لەژێر لێکۆڵینەوەدان بۆ لەناوبردنی تەواوەتی و مەرگی مسۆگەر."
ئەم قسانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی کاتیی سەرکردایەتی وڵاتەکە بڕیاری دا چیتر هێرش نەکرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ، بەو مەرجەی لە خاکی ئەو وڵاتانەوە هێرش نەکرێتە سەریان. بەڵام هەر کەمێک دوای ئەم بڕیارە، ئێران هێرشی مووشەکی کردە سەر قەتەڕ، بەحرێن و ئیماڕات.