مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان: هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەم شەڕە
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر تێوەگلانی هەرێمی کوردستان لە شەڕی ئەمریکا و ئێران پەیامی هەیە
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر تێوەگلانی هەرێمی کوردستان لە شەڕی ئەمریکا و ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هەرێم بەشێک نییە لەم شەڕە و داوا لە ڕێگری کردنی گروپە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق دەکات.
کەمێک لەمەوبەر مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە، هەلومەرجی سیاسیی ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیار و چارەنووسسازدا تێدەپەڕێت، هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو شەڕە، پێویستە و کاری لە پێشینەی هەموو لایەکە کار بۆ سەقامگیریی هەرێم و پاراستنی دەستکەوتەکان و پاڵپشتی دامەزراوەکان و حکومەتی هەرێم بکرێت بۆ پاراستنی ئاسایش و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان.
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵەکانیان بۆ ئەوەیە عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دوربێت لە شەڕ و بەلکێشی شەڕ و ململانێکان نەکرێن و ڕێگا لە میلیشیا و چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان بگیریت لەو هێرشانەی دەیکەنە سەر هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێویستە حکومەتی فیدراڵ بە ئەرکی دەستووری و یاسایی خۆی هەڵبستێت لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژیانەی کە لەکاتی هەڵگیرسانی شەڕی ئیسڕائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران دەستی پێکردووە و بۆتە هۆی نیگەرانی هاووڵاتیانییانی کورستان.
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپاتی کردەوە: "هەرێمی کوردستان نەبووە و ناشبێتە پێگەیەک بۆ نیگەرانکردنی دراوسێکانمان و لەو ئاراستەیە بەردەوام دەبین هەروەکو چۆن مافی خۆمانە ئەو چاوەڕوانیەشمان لە دراوسێکانمان هەبێت".