پایتەخت

سەرۆکوەزیران بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەسەڵاتەکانی فەرماندەیی دەڤەرەکانی واژۆ کرد

سەرۆکوەزیران بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەسەڵاتەکانی فەرماندەیی دەڤەرەکانی واژۆ کرد
کورتە

یەکخستنی هێزەکانی پیشمەرگە دەچێتە بوار جێبەچی کردنەوە

مەسرور بارزانی لە پێناو یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەسەڵاتەکانی فەرماندەیی دەڤەرەکانی واژۆ کرد، کە بۆ یەکگرتووی و خاوەنی یەک هێزییە لە هەرێمی کوردستان.

 

کەمێک لەمەوبەر پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی چاکسازی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی واژۆی لەسەر دەسەڵاتی(کارگێڕی، دارایی، یاسایی، پەیوەندییەکان)ـی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.

 

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، ئەمە خواستێکی هاوپەیمانان و پێکهاتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکەوتنی ستراتیژی بووە بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە لەم پڕۆسەیەدا هەوڵی زۆرییان داوەو کارییان بۆیکردووە.

 

پێشەوا هەورامانی جەختی لەوە کردەوە، سەرۆکوەزیران پاڵپشتی بەردەوامی ئەوەیکردووە هەرێمی کوردستان خاوەنی یەک هێزی پێشمەرگەی یەکگرتووبێت.

26 شوبات 2026 21:13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026