پایتەخت

گرێبەستی جووتیارانی عەرەبی هاوردە هەڵوەشایەوە

گرێبەستی جووتیارانی عەرەبی هاوردە هەڵوەشایەوە
کورتە

ئەو بڕیارەی جووتیارانی کوردی لە کەرکووک دەخستە مەترسییەوە هەڵوەشایەوە

ئەو بڕیارەی جووتیارانی کوردی لە کەرکووک دەخستە مەترسییەوە هەڵوەشایەوە، پایتەخت زانیاری لەسەر بڕیارەکە دەخاتەڕوو.

 

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکووک کە دەست پایتەخت میدیا کەوتووە، بڕیاردراوە بە هەڵوەشانەوەی گرێبەستی جووتیارانی عەرەبی هاوردە لەسەر زەوی جووتیارانی کورد و تورکمان لەسنووری پارێزگای کەرکووک.

 

هاوکات، ئەو بڕیارە لە بەرژەوەندی جووتیارانی کوردە چونکە ساڵانێکی زۆرە بەدەست عەرەبی هاوردە کێشە و گرفتیان بۆ درووست دەکرا.

26 شوبات 2026 20:33
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026