پایتەخت

18 ڕۆژ پشوو راگەیەندرا

18 ڕۆژ پشوو راگەیەندرا
کورتە

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا 18 ڕۆژ پشوو بە قوتابییانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بدات

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز بە پێدانی 18 ڕۆژ پشوو بە قوتابییانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، بە نوسراوى فەرمى وەزارەت بڕیاردرا لە 10ـی3ـی 2026 تا 28ـی 3ـی 2026 ئەو قوتابىییانەی هەرێمى کوردستان لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن دەتوانن بگەرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

 

عەباس ئەکرەم جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەو ماوەیەى کە دەگەرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان 18 رۆژە بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت و دواتر کێشەى یەکسانکردنى بڕوانامەیان بۆ دروست نابێت.

 

گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا دووپاتی کردەوە، ئامانج لە بڕیارەکە بۆ بەشدارى کردنى قوتابییان هەرێمى کوردستانە لە جەژنى رەمەزانى پیرۆز و جەژنى نەورۆز و بۆنە و ئاهەنگەکان بەو بۆنەیەوە.

26 شوبات 2026 20:00
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026