موقەدەم ئەردەلان: یەکێک لە کوژراوەکانی ناحیەی ڕزگاری ناوبژی شەڕەکەی کردووە
گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر وردەکاری ڕووداوەکە بۆ پایتەخت ئاشکرا دەکات
نزیکەی کاتژمێرێک لەمەوبەر، لە ناحیەی ڕزگاری بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە 2 کەس کوژران، گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر وردەکاری ڕووداوەکە بۆ پایتەخت ئاشکرا دەکات.
موقەدەم ئەردەلان، گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە دوای نوێژی تەراویح لەبەردەم مزگەوتی مەلا جاسم لە ناحیەی رزگاری (تۆپزاوا) دوو لایەن بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دەبێتە دەمەقاڵی و شەڕیان، لەم کاتەدا پیاوێک بە ناوی 'مەلا زوهێر' دەبێتە ناوبژی.
موقەدەم ئەردەلان جەختی لەوە کردەوە، لەم شەڕەدا 'مەلا زوهێر'ـی ناوبژی کوژرا و برای تۆمەتبارەکەش کوژرا.
گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، تۆمەتبارەکە لەکاتی هێنانی بریندارەکان، خۆی رادەستی بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەی ئێمرجنسی کردووە.