کامێرای خێرایی لە ڕێگەی کەسنەزان بۆ گۆمەسپان دادەندرێت
هاتووچۆی هەولێر شۆفێران لە دانانی کامێرای گەڕۆک ئاگادار دەکاتەوە
لە دوای کردنەوەی ڕێگەی کەسنەزان بۆ گۆمەسپان لەلایەن سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران لە دانانی کامێرای گەڕۆک ئاگادار دەکاتەوە.
کەمێک لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، لە رێگەی کەسنەزان تا گۆمەسپان کامێرای تۆمارکردنی خێرای گەڕۆک دادەنرێن، داوا لە شوفێران دەکەن پابەندی خێرایی دیاری کراوبن لەم رێگایە.
ناوی ئەو شوێنانەی کامێرای گەڕۆکی تۆمارکردنی خێرایی تێدا دەندرێت:
-گوندی مام چۆغان
- گوندی کانی شاوێردی
-هەورازە نەفتە
- بەردەباز
-کانی کەوان
-گۆمەسپان