بڕیارێكی نوێ لهبارهی سزای سهرپێچییهكانی هاتووچۆ درا
وهزارهتی ناوخۆ بریارێكی گرینگی له بهرژهوهندی شۆفێران دهركرد
لە پێناو کارئاسانی کردنی هاووڵاتییان وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیەکانی هاتووچۆ.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار درا بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیەکانی هاتووچۆ بەڕێژەی 20%، بڕیارەکە تاوەکو 30ـی6ـی2026 کاری پێدەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ساڵی 2024 بڕیاری لێخۆشبوون لە سزاکانی هاتووچۆ بەڕێژەی 20% دراوە، لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییان چەندین جار بڕیارەکە درێژکراوەتەوە.