پایتەخت

هیچ ترس و دڵەڕاوکێ لە مریشکی ناوخۆیی نییە و شایەنی خواردنە

هیچ ترس و دڵەڕاوکێ لە مریشکی ناوخۆیی نییە و شایەنی خواردنە
کورتە

بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدات، لەوەی بەرهەمی مریشکی ناوخۆی هەرێمی کوردستان شایەنی خواردنە

بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدات، لەوەی بەرهەمی مریشکی ناوخۆی هەرێمی کوردستان شایەنی خواردنە و مەترسی لەسەر تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە نییە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ڕابەر محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای راگەیاند: " متمانەی تەواوەتیمان بە پڕۆژەکانی بەخێوکەری مریشکی خۆمان هەیە، تەنانەت وڵاتی ئیماڕات بەنیازە مریشکی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە بازاڕەکانیان ساغ بکەنەوە". 

 

ڕابەر محەممەد جەخت لەوە دەکاتەوە، وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێنمایی قەدەغەکردنی ئەو دەرمانەی بڵاوکردووەتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی دەستی بەسەردا گرتووە.

 

بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری دڵنیایی لە خواردنی مریشکی ناوخۆ دەدات: "ئێمە %100 پشتگیری لە بەرهەمی مریشکی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، کە بەرهەمیکی پاک و پارێزراوە وشایەنی خواردنە و هیچ ترس و دڵەڕاوکێی ناوێت".

25 شوبات 2026 01:52
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026