بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی هەرێمی کوردستان بۆ پایتەخت: خواردنی مریشکی ناوخۆیی نابێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە و ڕەتی دەکەینەوە
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە بۆ ڕای گشتی دەدات
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تووشبوون بە شێرپەنجە بەهۆی خواردنی مریشکی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی هەرێمی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە و ڕوونکردنەوە بۆ ڕای گشتی دەدات.
ئەمڕۆ سێشەممە فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند: " ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری ئەو دەرمانەمان قەدەغە کردووە، بابەتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە بەهۆی خواردنی مریشکی ناوخۆیی ڕەت دەکەینەوە".
فیراس سدیق ئاماژەی بەوە دا، بەرهەمی مریشکی هەرێمی کوردستان بەرهەمێکی تەندروستە و ستانداردی جیهانییە، هیچ بەرهەمێک نییە بەبێ پشکنین بکەوێتە بازاڕەکانی هەرێم.
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە، لە سەنتەرەکانی تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجە هیچ کاتێک حاڵەتی خواردنی مریشک کەس تووشی شێرپەنجە تۆمارنەکراوە.
لە هەرێمی کوردستان 2010 پڕۆژەی بەخێوکەری مریشک هەیە، کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆرترین هەوڵی داوە هاووڵاتییان پشت بە بەرهەمی ناوخۆ ببەستن و خواستی بەکارهێنانی زیاد بکرێت.