هاتووچۆی سلێمانی: لەکاتی بەربانگ پەلە پەل مەکەن
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕێنمایی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان بە شۆفێران دەدات.
مانگی ڕەمەزانە و هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات، کە لەکاتی بەربانگ دا پەلە پەل نەکەن و بەخێرایی شۆفێری نەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەکی بڵاویکردەوە، ئەگەر باری جەستەی و تەندروستیت ڕێگربێت لە بەڕۆژووبوون ئەوا بەپێی ڕێنماییەکانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن و ئاگاداری کاریگەرییەکان بن لەسەر شۆفێری کردنتان.
هاتووچۆی سلێمانی جەخت لەوە دەکاتەوە، بەر لەکاتی ڕۆژوو شکاندن خۆتان بەدوور بگرن لە پەلەپەل کردن و تیژڕەوی لە شەقام و گۆڕەپانەکان و پابەندبن بە یاساو ڕێنمایی و ئاماژەکانی کارمەندانی هاتووچۆ و ترافیک لایتەکان.