پایتەخت

ئاژانسی ڕۆیتەرز: ئێران مووشەکی دژە کەشتی لە چین دەکڕێت 

ئاژانسی ڕۆیتەرز: ئێران مووشەکی دژە کەشتی لە چین دەکڕێت 
کورتە

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئێران خەریکی کڕینی جۆرە مووشەکێکە، کە دەتوانێت لە دژی کەشتییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاربهێندرێت.

لە کاتێکدا ئەمریکا یەکێک لە گەورەترین هێزی سەربازی هێناوەتە ڕۆژهەكاتی ناوەڕاست، ئێران خەریکە مووشەک دژی ئەم هێزانە لە چین دەکڕێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕێگەی سەرچاوی شەش کەس، کە ئاگاداری دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکان (بەڵام ناویان نەهاتووە)، ڕایگەیاند، ئێران لە ڕێککەوتنێک لەگەڵ چین بۆ کڕینی مووشەکی جۆری CM- supersonicـی دژە کەشتی نزیکە.

بەگوێرەی ئەم سەرچاوانە، ڕێککەوتنەکە خەریکە بەرەو تەواوبوون دەچێت و بەڵام هیچ وادەیەکی دیاریکراو ئاشکرا نەکراوە. مووشەکی جۆری CM-302 supersonicـی دژە کەشتی توانای هەیە 290 کیلۆمەتر ببڕێت و خۆی لە سیستەمەکانی بەرگری سەر کەشتییەکان بدزێتەوە، ئەمەش لە ڕێگەی فرینی خێرا و بەشێوەیەکی نزم.

لە درێژەی بڵاوکراوەکەی ئاژانسی ڕۆیتەرزدا هاتووە، دوو پسپۆڕی چەک دەڵێن: "کڕینی ئەم مووشەکانە لە چین، توانا سەربازییەکانی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە، هەروەها دەبنە هەڕەشە لەسەر هێزە دەریایەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست."

ڕێککەوتنەکانی ئێران لەگەڵ چێن بۆ کڕینی مووشەک دوو ساڵە دەستی پێکردووە، بەڵام لە دوای جەنگی 12 ڕۆژەیان لەگەڵ ئیسرائیل لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردوو، پڕۆسەکە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. هاوینی ڕابردوو بەرپرسان و وەزیری بەرگری ئێران سەردانی چینیان کردووە.

ئەم ڕێککەوتنانەی ئێران لە کاتێکدایە، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرنا، ئەمریکا هێندەی فڕۆکەی جەنگی و کەشتی فرۆکەهەڵگری رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە، کە ئەمە گەورەترین کۆکردنەوەی هێزی ئاسمانییە لە ناوچەکە لە کاتی داگیرکردنی عێراقەوە لە ساڵی 2003.

24 شوبات 2026 14:04
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026