پایتەخت

هێلیکۆپتەرێک لە ئێران کەوتەخوارەوە و 4 کەس گیانیان لەدەستدا

هێلیکۆپتەرێک لە ئێران کەوتەخوارەوە و 4 کەس گیانیان لەدەستدا
کورتە

هێلیکۆپتەرێکی سەر بە سوپای ئێران کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا دوو فرۆکەوانەکە و دوو هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا.

هێلیکۆپتەرێک لە پارێزگای ئەسفەهانی ئێران بەهۆی کێشەی تەکنیکییە و لەکاتی مەشقکردندا کەوتە خوارەوە.

پێگەی مێهر نیوزی ئێرانی بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، هێلیکۆپتەرێک لە شارۆچکەی "دۆرچە" سەر بە قەزای خومەینی شار لە پارێزگای ئەسفەهانی ئێران کەوتەخوارەوە و کەوتە نێو مەیدانی فرۆشتنی میوە و سەوزەی شارۆچکەکە.

هێلیکۆپتەرکە سەر بە سوپای وڵاتەکەیە و لە کاتی ڕووداوەکە بۆ مەشقپێکردنی سەربازەکان بەکار دەهێندرا؛ لەئەنجامی ڕووداوەکە هەردوو فرۆکەوانەکە و یاریدەدەرەکەی لەگەڵ دوو هاووڵاتی، کە لە مەیدانی میوە و سەوزەکە کاریان دەکرد گیانیان لەدەستدا.



تا ئێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە بە فەرمی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی میدیاکانی ئێران، هێلیکۆپتەرەکە لە کاتی فڕیندا، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی کەوتووەتەوە خوارەوە.

24 شوبات 2026 10:37
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026