پایتەخت

خوسرەت سادق: بەشێکی ڕێگەی هامڵتۆن ڕۆچووە و سەرقاڵی دابینکردنی ڕێگایەکی کاتین

خوسرەت سادق: بەشێکی ڕێگەی هامڵتۆن ڕۆچووە و سەرقاڵی دابینکردنی ڕێگایەکی کاتین
کورتە

دووبارە بەشێکی ڕێگەی هامڵتۆن ڕۆچووییەوە

دووبارە بەشێکی ڕێگەی هامڵتۆن ڕۆچووییەوە، تیمەکانی ڕێگاوبانی سۆران سەرقاڵی دابینکردنی ڕێگایەکی کاتین بۆ شۆفێران.

 

ئەمڕۆ دووشەممە خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بەشێکی ڕێگەی هامڵتۆن ڕۆچوو بەڵام نەبووەتە داخستنی ڕێگاکە بەڵام ئەگەر بێتو زیاتر ڕۆبچێت ئەوا ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شۆفێران دروست دەبێت.

 

خوسرەت سادق باسی لەوە کرد، لە ئێستادا تیمەکانی ڕێگاوبان سەرقاڵی دابینکردنی ڕێگایەکی جێگرەوەن کە بەهۆی بەفر و بارانەوە ئەمە چەندین جارە ڕێگاکە ڕۆدەچێت.

 

بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران ڕوونیکردەوە، ماوەی مانگێکە هەستیان بەو مەترسییە کردبوو و هەوڵ دەدەن چارەسەرێکی یەکجاری بۆ کێشەکە بدۆزنەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە، بەیانی ئەمڕۆ سەرهەد عەبدوڵڵا، پەیامنێری پایتەخت چوویە شوێنی ڕووداوی ڕۆچوونی زەوییەکە و مەترسی پەککەوتنی ڕێگاکەی خستەڕوو.

23 شوبات 2026 19:59
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026