وەزارەتی دارایی هەرێم: لیستی مووچەمان ڕادەستی بەغدا کرد
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی 2ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 1 رەوانەی بەغدا دەکەن.
لیستی مووچەی مانگی 2 و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە رەوانەی بەغدا دەکرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی 2ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 1 لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمدا هاتووە، سبەی سێ شەممە 24-2-2026 لیستی مووچەی مانگی 2 ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.
ئەمە لە کاتێكدایە، لە دوێنێ یەکشەممەوە، وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 2ـی فەرمانبەرانی حکومەت و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان کردووە.