پایتەخت

حکومەتی سووریا داخستنی کەمپی هۆلی راگەیاند

حکومەتی سووریا داخستنی کەمپی هۆلی راگەیاند
کورتە

حکومەتی سووریا چۆڵکردن و داخستنی هەمیشەیی کەمپی هۆلی راگەیاند، کە تایبەت بوو بە حەواندنەوەی خێزانی چەکدارانی داعش و ئێستاش زۆربەی ئەم خێزانانە چارەنووسیان نادیارە.

دوای دەستبەسەر داگرتنی کەمپی هۆل لەلایەن حکومەتی سووریا، بەشێکی دانیشتووانەکەی گواستراونەتە و بەشەکەی دیکەی هەڵاتوون.

فادی قاسم، بەپرسێکی سووریا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، دوای چۆڵکردنی کەمپی هۆڵ لە خێزانی چەکدارانی داعش، کەمپەکە بە فەرمی داخرا و سەرجەم خێزانەکان (کە لە منداڵ و ئافرەت پێکدێن) گواستراونەتەوە، بەشەکەی دیکەش بۆ شوێنی نادیار هەڵاتوون.

کەمپی هۆل دەکەوێتە ناوچەیەکی بیابانی لە شاری حەسەکە، بە گەورەترین شوێنی نیشتەجێبوونی خێزانی چەکدارانی داعش دادەندرا. زیاتر لە 24 هەزار کەسی تێدا نیشتەجێ بوو، زۆربەیان بەڕەگەز سووری بوون و 6 هەزار کەسیان بە ڕەگەز سەر بە وڵاتانی دیکە بوون، کە نزیکەی 40 نەتەوەی جیاوازیان پێدەهێنا.

مانگی ڕابردوو، حکومەتی سووریا لە کاتی شەڕ و پێکدادانەکانی لەگەڵ شەڕڤانانی کورد لە ناوچەکە، کەمپەکەی لە بەڕێوبەرە کوردەکان وەرگرتەوە و دەستی بەسەر ناوچەکەدا گرت. لەم کاتەوە هەزاران خێزانی چەکدارانی داعش بۆ شوێنی و چارەنسووی نادیار هەڵاتوون.

هەفتەی ڕابردوو، هێزی سەربازی ئەمریکا ڕایگەیاند، توانییانە هەزارەها چەکداری دەستگیرکراوی داعش بە سەرکەوتووی لە سووریاوە بۆ زیندانەکانی عێراق بگوازنەوە، داواش لە وڵاتانی بیانی دەکەن، ئەو داعشانەی بە ڕەگەز سەر بەو وڵاتانەن، ڕێگە بدەن داعشەکان بۆ خۆیان بگوازنەوە، بەڵام بەشێک لەو وڵاتانە ئەم پێشنیارەیان ڕەت کردووەتەوە، لەوانەش وەک ئوسترالیا و هۆڵەندا.

23 شوبات 2026 10:11
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026