وەزارەتی ناوخۆ: کوردستان هیچ کاتێک نەبووەتە مەترسی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ
ڕاگەیاندراوێکی گرینگ لە وەزارەتی ناوخۆ: هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری سەقامگیریی و ئارامی بووە لە ناوچەکەدا
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، کە کوردستان هیچ کاتێک هەڕەشە و مەترسی نییە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری سەقامگیریی و ئارامی بووە لە ناوچەکەدا و هیچ کاتێک سەرچاوەی هەڕەشە و مەترسیی نەبووە بۆ ئاسایشی هیچ وڵاتێکی دراوسێ.
وەزارەتی ناوخۆ جەخت لەوە دەکاتەوە، ڕێگە نادەن هیچ لایەنێک هەرێمی کوردستان لە دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکار بهێنێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ چەند لایەنێک راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تیاییدا هەڕەشە لە وڵاتێکی دراوسێ دەکەن.