پایتەخت

شاهۆ نەجم كەركووكی: سوپای عێراق سەلماندی دەستبەرداری بیرۆكەی ڕاگواستن نەبووەتەوە

شاهۆ نەجم كەركووكی: سوپای عێراق سەلماندی دەستبەرداری بیرۆكەی ڕاگواستن نەبووەتەوە
کورتە

کەسایەتییەکی دیاری کەرکووک بە تووندی ڕەخنە لە ئەندامانی پەرلەمان و بەرپرسان دەگرێت

لە شەوی ڕابردووەوە سوپای عێراق چەندین جار هەڵیکووتاوەتە سەر گەڕەکی نەورۆز لە کەرکووک، کەسایەتییەکی دیاری کەرکووک بە تووندی ڕەخنە لە ئەندامانی پەرلەمان و بەرپرسان دەگرێت.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە شاهۆ نەجم كەركووكی، کەسایەتیی دیاری شاری کەرکووک بڵاویکردەوە، هەڵكووتانە سەر گەڕەكی نەورۆز سەلماندی تاوەكو ئێستا سوپا دەستبەرداری بیرۆکەی ڕاگواستن نەبووەتەوە، لە سەرجەم ناوچەكانی عێراق بە تایبەتی باشووری عێراق پڕە لەو خانووانەی كە هیچ مۆڵەتێكیان نییە و لەسەر موڵكی گشتی خانووی زێدەڕۆیان لەسەر بنیادنراوە، جێگای سەرسوڕمانە هەمەڕ و باجەڕی سوپای عێراق نابینین هەڵبكوتنە سەر ئەو گەڕەكانە و داوای چۆڵكردنی بكەن.

 

شاهۆ نەجم کەرکووکی ڕەخنەی تووند لە بەرپرسانی ئیدارەی كەركووك و نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عێراق دەگرێت و دەڵێت: "وەرنە سەر هێڵ، ئێوە منەتباری ئەو خەڵكەن و دەبوو پێش ئەوەی سوپای عێراق بوێری پەلاماردانی ماڵی كوردیان هەبوایە ئێوە بەرپەرچتان بدابایەتەوە".

 

لە شەو و ڕۆژێک دا، سوپای عێراق دوو جار هەڵیانكووتاوەتە سەر گەڕەكی نەورۆز و داوای چۆڵکردنی ماڵە کوردەکانی شاری کەرکووک دەکات.

 

شاهۆ نەجم کەرکووکی ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە كێشەی خانووەكانی گەڕەكی نەورۆز بە شێوەیەكی یاسایی و دوور لە پینە و پەڕۆ و هەڵای دەركەوتنی میدیایی چارەسەر بكرێت، چیتر دانیشتووانی ئەو گەڕەكە نەدرێنە دەست قەدەری ئاوارەبوون و هەڵكوتانەسەریان.

22 شوبات 2026 20:22
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026