پایتەخت

پارتی و یەکێتیی کۆدەبنەوە

پارتی و یەکێتیی کۆدەبنەوە
کورتە

بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیک دا پارتی و یەکێتیی لەسەر دوو پرسی گرینگ کۆببنەوە

 

بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیک دا پارتی و یەکێتیی لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەم و یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کۆببنەوە.

 

ئەمڕۆ شەممە چیا هەرکی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکان لەئاستێکی باڵا دان و وادەیەکی دیاریکراو بۆ کۆبوونەوە ئاستە باڵاکانی پارتی و یەکێتیی نییە.

 

بەگووتەی چیا هەرکی، چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەکەن بۆ ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی ئاماژەی بەوە کرد، بڕیارە کورد بەیەک کاندیدی هاوبەش دەچێتە بەغدا بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.

21 شوبات 2026 22:00
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026