2 دراوسێ شەڕیان کردووە و کەسێک کوژراوە
کەمێک لەمەوبەر ماڵێک لە شاری کەرکووک گوللە باران کرا و کەسێک گیانی لەدەستدا
کەمێک لەمەوبەر ماڵێک لە شاری کەرکووک گوللە باران کرا و بەم هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک وردەکاری ئاشکرا دەکات.
عەقید عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن کەسێک هەستاوە بە تەقەکردن لە ماڵێکی گەڕەکی شۆراو کە دراوسێی کۆن بوون.
بەگووتەی عەقید عامر شوانی، خاوەنی ماڵەکە بۆ بەرگریکردن لەخۆیان تەقەکەرەکەی کوشت و لە ئێستادا تۆمەتبار دەستگیرکراوە.
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوە کرد، لەم ڕووداوەدا هیچ بریندارێکی لێ نەکەوتووەوە و کێشەی ئەم دوو خێزانە کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی بووە.