پایتەخت

عیراقچی: رەشنووسی رێککەوتن دەخەینە بەردەم ئەمریکا

عیراقچی: رەشنووسی رێککەوتن دەخەینە بەردەم ئەمریکا
کورتە

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای دەربڕینی گەشبینی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا، ڕەتی دەکاتەوە پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرن.

لەمیانەی هەڕەشە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ هێرش کردنەسەر ئێران، وەزیری دەرەوەی ئێران دەنگۆی داواکاری ئەمریکا بۆ وەستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم ڕەت دەکاتەوە و هیوای بە ڕێککەوتن هەیە.

عەباس عێرقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دانوستانکارانی ئەمریکا داوایان لێنەکردوون پیتاندنی یۆرانیۆم بە تەواوەتی ڕابگرن و ئەو دەنگۆیانەی دەڵێن داوا لە ئێران کراوە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ هەمیشە ڕابگیرێت دوورن لە ڕاستییەوە، نە داوای ڕاگرتنی هەمیشەیی و نە داوای ڕاگرتنی کاتیی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران نەکراوە، ئێرانیش ڕایناگرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، تاران لە چەند ڕۆژی داهاتوو رەشنووسی رێککەوتن پێشکەشی ئەمریکا دەکات تا لە کۆبوونەوەی داهاتوودا گفتوگۆ لەسەر زمان و وردەکاریی دەقەکە بکەن. هاوکات دەکرێت ڕەشنووسەکە لە ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژدا یەکلاییبکرێتەوە پێش ئەوەی ڕادەستی ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری سەرۆکایەتی ئەمریکا بکرێت، دوای پەسەندکردنی بەشێوەیەكی فەرمی ئەوا پێشنیازەکە دەخرێتە بەردەم ئەمریکا.

دوێنێ هەینی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان لەبارەی ئەوەی دەیەوێت هێرشکردنەوە ئێران ڕاپێچی ڕێککەوتنی بکات، گووتی:  "بیر لە هێرشێکی سنوورداری سەربازی دەکەمەوە، وە بەڵێ، پێموایە لەم ڕێگەیە دەمەوێت فشار لە ئێران بکەم ڕێککەون بکەن."

دوێنێ هەینی نیویۆرك تایمز ئاشكرای كردووه‌، گەورەترین کەشتیی فڕۆکە هەڵگری جیهان بە ناوی USS Gerald R. Ford به‌ره‌و دەریای ناوەڕاست به‌ڕیكه‌وتووه‌ و بیندراوه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ هێزی سه‌ربازی زیاتر به‌ فه‌رمانی تره‌مپ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران كۆكراوه‌ته‌وه‌.

ئەمڕۆش ئاژانسی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بڵاویکردەوە،  وەزارەتی جەنگی ئەمریکا پلانی کوشتنی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران و کوڕەکەی خستووەتەوە بەردەم و ترەمپ تەنیا چاوەڕوانی فەرمان دەکەن.

ئەمریکا تا ئێستاش بەردەوامە لە ناردنی هێزی سەربازی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نیویۆرك تایمز ئاشكرای كردووه‌، گەورەترین کەشتیی فڕۆکە هەڵگری جیهان بە ناوی USS Gerald R. Ford به‌ره‌و دەریای ناوەڕاست لە دوێنێ هەینییەوە به‌ڕێكه‌وتووه‌ و بیندراوه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ هێزی سه‌ربازی زیاتر به‌ فه‌رمانی تره‌مپ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران كۆكراوه‌ته‌وه‌.

21 شوبات 2026 11:28
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026