پایتەخت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین: منداڵەکەی قەڵادزێ لە حەمام گیانی لەدەستداوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین: منداڵەکەی قەڵادزێ لە حەمام گیانی لەدەستداوە
کورتە

پۆلیسی ڕاپەڕین لەسەر گیان لەدەستدانی منداڵەکەی قەڵادزێ ڕوونکردنەوە دەدات

دوای گەیاندنی تەرمی ئەو منداڵەی لە قەڵادزێ گیانی لەدەستدا بۆ نەخۆشخانە، دەرکەوت حەمامی ماڵەکەیان بووە و تەزووی کارەبا لێی داوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێک بەناوی ( م . ر . ٲ ) تەمەن 9 ساڵان، دانیشتووی گەڕەکی ئاشتی لە قەزای قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی.

 

بەگووتەی کەسوکاری منداڵەکە، لە حەمام گیانی لەدەستداوە و گومان دەکرێت بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا بێت.

 

پۆلسی ڕاپەڕین ئاماژە بەوە دەکات، دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی، بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی تەرمەکە بەڕێکرا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ئامادەکراوە.

19 شوبات 2026 22:30
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026