پایتەخت

بڕی زەکات و فیدیە و سەرفیترە دیاریی كرا

بڕی زەکات و فیدیە و سەرفیترە دیاریی كرا
کورتە

ئەنجوومەنی فەتوا بڕی زەکاتی پارە و زێڕی بۆ ئەمساڵ دیاریکرد و سەرفیترە 3 هەزارە.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان بڕی زەکات، فیدیە، سەرفیترە، زێڕ، زیو و خشڵی ژنانی بۆ ئەمساڵ دیاریکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجوومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەم شێوەیەیی خوارەوە بڕەکانی دیاری کردووە:

-ملیۆنێک دیناری عێراقی بڕی 25 هەزار دینار زەکاتی لێ دەکەوێت، بۆ دەفتەرێک دۆلار، 250 دۆلار زەکاتی لێ دەکەوێت.

- بۆ هەر 3 ملیۆن دیناری عێراقی زەکات دەکەوێت. 

- 20 مسقاڵ زێڕ، نیو مسقاڵ زێڕ زەکاتی لێ دەکەوێت.

- 140 مسقاڵ زیو، %2.5ـی زەکاتی لێ دەکەوێت.

- 200 مسقاڵ زێڕی خشڵی ئافرەتان، 2 مسقاڵ و نیو زەکاتی لێ دەکەوێت.

- بۆ هەر کەسێک بڕی 3000 دینار وەکو سەرفیترە دیاری کراوە.

-فیدیەیی بەڕۆژوو نەبوون, بڕی 3 هەزار دینارە.

19 شوبات 2026 16:48
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026