ئەمریکا سەرجەم هێزەکانی لە سووریا دەکشێنێتەوە
ئەمریکا لە ڕێگەی ناردنی هێز و کشانەوەیان لە هەندێک ناوچەی دیاریکراو، ئامادەکاری بۆ جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و بەرپرسانی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئهمریكاش دەڵێن: "چاوەڕوانی فەرمانی سەرۆکین."
لەگەڵ سەرهەڵدانی دەنگۆی ڕوودانی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکا ئەو هێزانەی تا ئێستا لە سووریای مابوون، دەیانکشێنێتەوە.
بەرپرسێکی کۆشکی سپی بە کەناڵی بی بی سی نیوزی ڕاگەیاندووە، ئەمریکا ئامادەکاری بۆ کشاندنەوەی سەرجەم ئەو سەربازانەی دەکات، کە تا ئێستا لە سووریا ماون. حکومەتی سووریا ڕازی بووە بە تەنها دەستپێشخەری بکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە تیرۆستییەکان لە نێو سنووری وڵاتەکە و "چیتر هێزی سەربازی ئەمریکا لە وڵاتەکە پێویست نییە."
ئەم بەرپرسە ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیاری کشانەوەی هێزەکان بەگوێرەی دۆخی ناوچەکە دراوە، ئەگەر بێت و پێویست بکات، هێزەکانی ئەمریکا ئامادەن ڕووبەڕووی هەر هەڕەشەیەکی تیرۆرستی لە ناوچەکە ببنەوە.
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لە کاتێکدایە، چەند هەفەتەیەکە ئەمریکا کەشتی فرۆکەهەڵگر و فرۆکەی جەنگی و سەربازی هێناوەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە دیاریکراوی نزیک ئێران. بەرپرسانی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئهمریكاش به كهناڵی 'سی بی ئێس'یان ڕاگهیاند، سووپای وڵات له شهممهوه چاوهروانی فهرمانی سهرۆك ترهمپ بۆ هێرش له دژی ئێران دهكات، ههروهها تائێستا بڕیاری كۆتایی بۆ هێرش نهدراوه.
هێزی سەربازی ئەمریکا لە ساڵی 2015ـەوە لە سووریا بوونیان هەیە، ئەمەش بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش).