هاتووچۆی سلێمانی ڕوونکردنەوە لەسەر بڕینەوەی دەرختێک دەدات
بڕینەوەی دەرختێک بەهۆی کامێرایەکی چاودێری هەرای نایەوە
بڕینەوەی دەرختێک بەهۆی کامێرایەکی چاودێری هەرای نایەوە، هاتووچۆی سلێمانی دەنگۆکان ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: هەواڵەکە ڕاست نییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە گرتە ڤیدیۆیەک لەسەر شەقامی مەلیک مەحموودی شاری سلێمانی میدیاکانی تەنی، کە تیاییدا دەردەکەوێت 3 کەس سەرقاڵی بڕینەوەی دارێکی تەمەن 10 ساڵانن کە بەهۆی کامێرایەکی چاودێری هاتووچۆی سلێمانی دارەکە بڕاوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕوونیکردەوە، ئەم دەنگۆ وھەواڵە ڕەتدەکەنەوە و لەلایەن تیمەکانیانەوە ھیچ درختێکیان نەبڕیوەتەوە.
هاتووچۆی سلێمانی جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەوەی کراوە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی کراوە بەپێی تایبەتمەندی و پسپۆری ئەوان .